له‌م دواییانه‌دا له میدیا کوردیه‌کان به هۆی ئه‌و توند‌و تیژیانه‌ی که له شاروچکه‌کانی سه‌عدیه(قزره‌بات) و جه‌له‌ولا(قه‌ره‌غان) رووی داوه و له‌سه‌ر ئه‌نجام که‌سانێکی زۆر بۆنه‌ته قوربانی و ناوچه‌کانیان به‌جێ هیشتون، تیشکێکی زۆرتریان خراوه‌ته سه‌رو باسیان لیه‌وه ده‌کرێت.
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم باجه‌ڵان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هۆی ئه‌و توندوتیژیانه ئه‌وه‌یه ئه‌م ناوچانه نزدیکن له حه‌مرینه‌وه و ئه‌و ناوچانه‌ی تیروریستان له ئوستانی دیاله دا تێدا چالاکن وه هه‌ر وه‌ها بونی چه‌ند خێڵی عه‌ره‌ب که هه‌ندێکیان نه‌ک هه‌ر هه‌مویان یارمه‌تی تیروریسته‌کان ده‌ده‌ن و ده‌ستکیشیان ده‌که‌ن بۆ ناوچه‌که و ده‌ستنیشانکردنی کورده دیاریه‌کان که چالاکن. باجه‌ڵان ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند له‌شکه‌ری عێراقی به‌رپرسه له ئاسایشی ناوچه‌که، به‌ڵام ئه‌و له‌شکه‌ره پڕه له کونه به‌عسی و عه‌ره‌به شۆفینیه‌کان که یارمه‌تی ئه‌و تیروریستانه ده‌ده‌ن. نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم باجه‌ڵان له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ندی 140 پیاده بکرابایه ئه‌مه رووی نه‌ئه‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:05خوله‌که