ئێران ده‌ڵێت بڕیاری به‌حره‌ین بۆ ده‌رکردنی دیپـلۆماتێـکی ئێرانی له وڵاته‌که به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیـیه‌وه به شـانه‌یه‌کی سیخوڕێتی له کوه‌یت بێ بنه‌مایه و ڕه‌نگه تاران تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته بکاته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین میهمانپه‌ره‌ست له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی دا، ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی به‌حره‌ین مۆڵه‌تی 72 کاتژمێری دا به دیپـلۆماتێـکی ئێرانی حوجه‌توڵڵا ڕه‌حمانی بۆ به‌جێهێشـتنی به‌حره‌ین.
ئاژانسی فه‌رمی به‌حره‌ین ئه‌و بڕیاره‌ی ڕاگه‌یاندووه و گوتی حکومه‌تی به‌حره‌ین داوا له ئێران ده‌کات کۆتایی به هه‌ڵوێسـته‌کانی بهێنێت که به پـێشـێـلکردنی سـتانده‌ره نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان داده‌نرێت و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی هه‌رێمی و سه‌قامگیریش ده‌کات.