ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین جێبه‌جێـگاری باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی له وڵاته‌که‌ی بانگهێشتکرد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و لێـدوانانه‌ی له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانه‌وه دراون له‌سه‌ر پـرۆژه‌ی یه‌کگرتنی هه‌ردوو وڵاتی سعودیـیه و به‌حره‌ین.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی به‌حره‌ین ڕایگه‌یاند که‌وا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به توندی سه‌رزه‌نشتی لێـدوانه‌کانی عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران و په‌رله‌مانتاری ئێرانی حسێن عه‌لی شه‌هریاری کردووه و به ده‌سـتێوه‌ردانێـکی زه‌قی له کاروباری ناوخۆی وڵاته‌که‌ی داناوه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له به‌یانـنامه‌یه‌کدا داوای له ئێران کرد ئه‌و جۆره لێـدوانانه نه‌دات، چونکه زیان به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانیان ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌روه‌ها کار ده‌کاته سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که.
به‌ڵام ئێران به‌بێ گوێدانه ناڕه‌زایـیه‌کانی به‌حره‌ین و سعودیـیه دووباره قسه‌ی له‌سه‌ر پـرۆژه‌که کرده‌وه و له زاری ڕامین میمانپه‌رست گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی ئه‌م پـرۆژه‌یه ده‌بێته مایه‌ی گه‌وره‌بوونی قه‌یرانی ناو به‌حره‌ین و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه برینه‌کان قوڵتر ده‌کاته‌وه.