هاوبه‌ندی سه‌ره‌کی شیعه‌کان له به‌حره‌ین توانی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا 18 کورسی له کۆی 40 کورسی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان به‌ده‌سـتبهێنێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌حره‌ین گوتی کۆمه‌ڵه‌ی ناسراو به ویفاق کورسیـیه‌کی زیاتری بردۆته‌وه به‌راورد به‌وه‌ی له سـاڵی 2006 دا که 17 کورسی بردبۆوه.
کاندیده‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت 13 کورسـیـیان به‌ده‌ستهێناوه.
ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت حکومه‌ت به شێوه‌یه‌ک بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دابه‌شکردووه که ڕێـگه له ئۆپـۆزسیۆنی شیعه ده‌گرێت بتوانێت زۆربه‌ی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مان به‌ده‌سـتبهێنێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شیعه زیاتر له 70% دانیشـتووانی به‌حره‌ین پـێـکده‌هێنن، به‌ڵام وڵاته‌که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یه‌کی سووننه‌یه.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ڵێن 67% به‌حره‌ینیـیه‌کان به‌شـداریان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا کردووه که سێهه‌م هه‌ڵبژاردن بووه له‌و وڵاته‌دا بکرێت له‌وه‌ته‌ی 8 سـاڵه ده‌سـتور نووسراوه.