هاوڵاتیان له به‌حره‌ین ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕوو له مه‌ڵبه‌نده‌کانی ده‌نگدان ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێـکی نوێ بۆ وڵات.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌مڕۆ له‌و ده‌مه‌دایه نائارامی له‌و دورگه‌یه‌ی فارسی‌دا له ئارادایه له‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تی به‌حره‌ین به ڕابه‌رایه‌تی موسڵمانانی سـووننه ئاینزا شیعه‌کان که زۆرینه‌ن سه‌رکوت ده‌که‌ن. ئه‌وه بوو له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا به لای که‌م 250 له چالاکوانانی شیعه ئاینزا ده‌سـتگیرکران و هه‌روه‌ها 23 که‌سی شیعه به پـێلان ڕێژی بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ت تۆمه‌تبارکران و بڕیاره ده‌سـتگیرکراوان له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا دادگایی بکرێن.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ به‌رپـرسێـکی حکومه‌تی به‌حره‌ینی له هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت 300 له چاودێران سه‌رپه‌رشتی ئه‌رکی چاودێریکردنی پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که به ڕه‌وایانه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان سێهه‌مین هه‌ڵبژاردنه له ماوه‌ی ده‌سـتوری ته‌مه‌ن 8 سـاڵه‌ی به‌حره‌یندا.