دادگایه‌کی به‌حره‌ین سزای زیندانی بۆ سێ که‌س به تاوانی سیخوڕی بڕیوه‌ته‌وه. به‌پێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی بێگانه سیخوڕیکردنهکان بۆ ئێران بوون.
سێشه‌ممه، ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌ت ڕایگه‌یاند وڵاتیه‌کی به‌حره‌ینی و 2ی بێگانه 10 ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و سزای دراوی دراون بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر له‌شکر و ده‌زگاکانی ئابوری. ئاژانسه‌که ده‌ڵێت 2 بێگانه‌کان له کوه‌یت ده‌ژین و به غیابی حوکم دراون.
ڕاپۆرتی به‌حره‌ین ده‌ڵێت ئه‌و 3 پـیاوه 'زانیاریان' داوه به وڵاتێکی بێگانه، هه‌رچه‌نده ناوی وڵاته‌که نه‌هاتووه. ده‌زگاکانی تری ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن حوکمه‌کان په‌یوه‌ندیان هه‌یه به دانی زانیاری به سوپای پاسدارانی ئێران.
له پێشهاته‌یه‌کی تردا، ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له ئه‌مه‌ریکا حکومه‌تی به‌حره‌ینی تاوانبار کردووه به به‌ڕێوه‌بردنی "هه‌ڵمه‌تێکی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌رکوتکردنی چه‌وسێنه‌رانه" به دژی هاوڵاتیانی. ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به ڕاده‌یه‌کی زۆری ده‌ستگیرکردنی له‌خۆڕا، دادگایی‌کردنی ناڕه‌وایانه و ئازاردانی هاوڵاتیانی که به‌شداریان له خۆنیشاندانه‌کانی دژ به حکومه‌ت کردووه.