ده‌سه‌ڵاتداران له به‌حره‌ین حکومی زیندانی چالاکوانانی دیکه‌یان ده‌رکردووه به هۆی وه‌ک ده‌ڵێن رۆڵیان له سازدانی خۆپیشاندانی په‌یوه‌ست به داواکاری چاکسازی له ولاتدا. هه‌ندێک له‌وانه‌ی که‌وا حکومی زیندانی دراون پێشتر به هه‌وڵدانیان بۆ ئاگرتێبه‌ردانی پۆلیسخانه‌یه‌ک تواپـبارکرابوون.
ئه‌مڕۆ دادگایه‌کی کاروباری ئاسایشی له به‌حره‌ین حکومی زیندانی بۆ 19 که‌س بڕیه‌وه و به‌م جۆره ژماره‌ی ئه‌و جالاکوانانه‌ی له هه‌فته‌ی پێشوودا حکومی زیندانیدران گه‌یشته 81 که‌س.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له کۆی ئه‌و 19 که‌سه‌ی ئه‌مڕۆ داگای ئاماژه‌پێدراوی به‌حره‌ینی حکومی زیندانی دان، 13 چالاکوانیان حکومی 5 ساڵ زیندانی دران به تۆمه‌تی هاویشتنی ته‌قه‌مه‌نی دروستکراوی خۆماڵی هه‌روه‌ها که‌ره‌سته‌ی دیکه بۆ پۆلیسخانه‌یه‌ک له نزیک مه‌نامه، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ. هاوکات 6 چالاکوانی دیکه حکومی زیندانی یه‌ک ساڵ دران به هۆی رۆڵیان له کاری به‌رپاکردنی نائارامی په‌یوه‌ست به داواکری چاکسازی.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه خۆپیشاندانه‌کان له لایه‌ن شیعه‌کانی به‌حره‌ینه‌وه پێشه‌وایی کران، ئه‌وانه‌ی له وڵاته‌دا زۆرینه‌ن. شیعه‌کان داوای پێدانی رۆڵی زیاتریان کردووه له نێو حکومه‌تی به‌حره‌یندا، ئه‌وه‌ی سووننه‌کان رابه‌رایه‌تی ده‌کات.