دادگایه‌کی تایبه‌ت له به‌حره‌ین حوکمی مه‌رگی به‌سه‌ر خۆپـیشـانده‌رێـکدا داوه و هه‌روه‌ها حوکمی زیندانی هه‌تا هه‌تایـیشی بۆ که‌سێـکی دیکه بڕیوه‌ته‌وه به تۆمه‌تی کوشـتنی پـۆلیسێـک.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه دادگاکه حوکمی 20 کارمه‌ندی ته‌ندروسـتی دا، ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی ناڕه‌زایی که له مانگی دووی ئه‌مسـاڵدا ده‌سـتیپـێـکرد ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌یان تیمارکردبوو ئه‌وانه‌ی برینداربوون.
ماوه‌ی حوکمی زیندانی ئه‌م 20 کارمه‌نده‌ی ته‌ندروسـتی له 5 سـاڵه‌وه هه‌تا 15 سـاڵ له‌خۆده‌گرێت. له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی به‌حره‌ینی ده‌ڵێت ئه‌م کارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروسـتی که حوکمی زیندانی دران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به زۆره‌ملێ ده‌سـتیان به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کداگرت و هه‌واڵی ناڕاست و درۆیان بڵاوکرده‌وه و هه‌روه‌ها هانی ڕق و کینه‌یان له دژی فه‌رمانڕه‌وایانی به‌حره‌ینی دا و بانگه‌شه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمی به‌حره‌ینیشـیان کرد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه حوکمدانی ئه‌مڕۆی ئاماژه پـێدراوان به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه دێت که دادگایه‌کی به‌حره‌ین پـشـتیوانی له سـزای حوکمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ 8 چالاکوانی ئۆپـۆزسیۆنی شیعه ئاینزا ده‌رکرد، ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی پـیلانڕێژی بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی وڵات به ڕابه‌رایه‌تی که‌مینه‌ی سووننه ئاینزاکان حوکم درابوون.
هه‌ر هه‌مان دادگا دوێنێ حوکمی زیندانی بۆ 13 چالاکوانی دیکه ده‌رکرد و ماوه‌ی سزای زیندانیـیه‌کانیان له 2 سـاڵه‌وه هه‌تا 15 سـاڵه.
ئه‌م که‌سانه‌ش به تۆمه‌ته‌کانی هاوشێوه حوکم دراون.