شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه‌ی به‌حره‌ین ئاڵوگۆڕی به کابینه‌ته‌که‌ی کرد، له هه‌وڵێـکدا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئۆپـۆزسـیۆن که ڕۆژانه خۆپـیشـاندان ده‌که‌ن بۆ داواکاری ڕیفۆرمی ناوخۆیی.
شا حه‌مه‌د له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ناوی وه‌زیره نوێـیه‌کانی کابینه‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاند که ئه‌وانه‌ش وه‌زیرانی وزه، ته‌ندروسـتی و ئاوه‌دانکردنه‌وه بوون. ئه‌مانه‌ش هه‌موویان پـێشـتر پـۆستی باڵایان له حکومه‌تدا هه‌بووه.
سه‌رۆک وه‌زیری به‌حره‌ین شێخ خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه که مامی شایه جارێـکی تر له‌و پـۆسته‌ی دانرایه‌وه که 40 سـاڵه هه‌یه‌تی.
ئۆپـۆزسیۆنی به‌حره‌ینی به سه‌رۆکایه‌تی شیعه‌ئاینزاکان داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که ده‌که‌ن که له لایه‌ن خێزانی خه‌لیفه‌ی که‌مینه سووننه‌کانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت که بۆ چه‌ند ڕۆژێـکه مه‌یدانی لوئلوئه‌ی مه‌نامه‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه ده‌یانه‌وێت حکومه‌ت بگۆڕدرێت بۆ حکومه‌تێـکی هه‌ڵبژێردراو.