په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنی به‌حره‌ین ده‌ڵێن حکومه‌تی ئه‌و وڵاته 23 بزاڤکاری شیعه‌ی ئازاد کردووه، ئه‌وانه‌ی له‌وه‌تای مانگی ده‌ی ڕابردوه‌وه له دادگایی‌کردندان له‌سه‌ر تاوانی پیلانگێران له دژی ئه‌و وڵاته‌ی که‌نداو که له لایه‌ن که‌مینه‌یه‌کی سونیه‌وه حوکمڕانی ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن، ئازادکردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان پشتڕاست کرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه پادشای به‌حره‌ین حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه، لێبوردنی بۆ ئه‌وان و زیندانیانی سیاسی دیکه ده‌رکردبوو، وه‌ک ده‌ربڕینی نیاز پاکی بۆ چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وانه‌ی بۆ زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک ده‌چێت خه‌ریکی سازدانی خۆپیشاندانن دژ به حکومه‌ت.
هاوکات ڕۆژی سێشه‌ممه له مه‌نامه‌ی پایته‌ختدا، زیاتر له 100هه‌زار که‌س ڕێپێوانیان سازدا که رێکخه‌رانی ئه‌و ڕێپێوانه ده‌ڵێن گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی دیموکراسی بووه له‌و دورگه‌یه‌دا که زۆرینه‌یان شیعه ئاینزان و ژماره‌ی دانیشتوانیشی ده‌گاته نیو ملیۆن که‌س.
له میانی خۆپیشاندانه‌کاندا، پیاوان و ژنان و منداڵان له ناوچه‌ی بازرگانی مه‌نامه و بازاڕی سه‌ره‌کی ئه‌و شاره کۆمه‌ڵ بوون و تیدا داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی حکومه‌تیان کردبوو هه‌روه‌ها داوای چاکسازی دیموکراسیان کردبوو بۆ دامه‌زراندنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن حوکمڕانی پاشایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ستوری.