کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی به‌حره‌ین ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له ناوچه‌ی شاخوره‌ی ڕۆژئاوای مه‌نامه‌ی پایته‌خت خۆپـیشـانده‌رێـکیان کوشـتووه.
ئه‌و کۆمه‌ڵانه له نێویاندا پارتی ویفاقی شیعه ئاینزاکان ده‌ڵێن کوژراوه‌که سه‌ڵاح عه‌باس حه‌بیبه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌رمه‌که‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین هه‌واڵه‌که‌ی پـشتڕاستکرده‌وه و ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه.
شایه‌نی باسه ڕۆژی هه‌ینی به هه‌زاران له شیعه ئاینزاکانی به‌حره‌ین له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌یاندا ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر حکومه‌ت. خۆپـیشـاندانه‌کان له ده‌مێـکدا سـازکران که ئاماده‌کاری بۆ پـێشبڕکێی ئۆتۆمبیلی ناسراو به فۆرمێلا وه‌ن له‌وێ ده‌کرێت.
چالاکوانان و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش گازی فرمێسـک ڕێژ و گولـله‌ی لاستیـکیـیان بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێناوه.