عه‌ره‌بسـتانی سـعودی و میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب به سه‌دان سه‌رباز و پـۆلیسیان ڕه‌وانه‌ی به‌حره‌ین کردووه بۆ یارمه‌تیدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی له به‌رامبه‌ر پـتربوونی ناڕه‌زایـیه‌کانی دژ به حکومه‌ت.
ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین ژماره‌یه‌کی زۆری ماشێنی له‌شـکری پـیشـان دا که له ڕێـگای سـعودیـیه‌وه ده‌هاتنه نێو وڵاته‌که. به‌حره‌ین ئه‌و کاروانه‌ی به پـێشـه‌نگی هێزێـکی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی ناوزه‌دکرد.
کاربه‌ده‌سـتانی سـعودیـیه ده‌ڵێن نزیکه‌ی 1000 سه‌ربازی وڵاته‌که‌یان یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی که‌مینه سووننه‌ی به‌حره‌ین ده‌ده‌ن له پاراسـتنی ئاسایشی باڵه‌خانه و ده‌زگا حکومیـیه‌کاندا.
شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌بیش گوتی وڵاته‌که‌ی ئه‌وانیش وه‌ک به‌شێـک له هێزی ئاسایشی هه‌رێمی نزیکه‌ی 500 پـۆلیسی خۆی ڕه‌وانه‌ی به‌حره‌ین کردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه یه‌که‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌شـکری بیانیـیه له به‌حره‌ین له‌وه‌تای له مانگی ڕابردووه‌وه شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته که زۆرینه‌ن ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان به مه‌به‌ستی داواکردنی بینینی ڕۆڵێـکی زیاتر له کاروباره سیاسیـیه‌کانی وڵاته‌که‌دا. سعودیـیه مه‌ترسی هه‌یه ئه‌م جۆره خۆپـیشـاندانانه به‌شـی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی ئه‌ویش بگرێته‌وه که ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه ئاینزان.