چالاکوانان له به‌حره‌ین ده‌ڵێن کاربه‌ده‌سـتانی وڵات له یه‌که‌مین سـاڵیادی ڕاپه‌ڕینی دیموکراتخواز خه‌ڵـکیان ده‌سـتگیرکردووه و ڕێگه‌یان به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له گۆڕه‌پانی ناوداری مه‌نامه‌ی پایته‌خت نه‌داوه.
گرووپی ئۆپـۆزسیۆن له به‌حره‌ین داوایان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێنه‌وه گۆڕه‌پانی ناسراو به لوئلوئه له پایته‌خت، ئه‌و شوێنه‌ی چه‌قی ڕاپه‌ڕین و مه‌ڵبه‌ندی چادرهه‌ڵـدانی خۆپـیشـانده‌رانی ناڕه‌زایی بوو که له ڕۆژێـکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا له 14 ی مانگی دووی سـاڵی 2011 ده‌سـتیپـێـکرد.
دوێنێ له به‌حره‌ین به هه‌زاران له خۆپـیشـانده‌ران هه‌وڵیان دا بچنه‌وه نێو هه‌مان جێـگای پـێشـوو، به‌ڵام هێزه‌کانی پـۆلیسی به‌حره‌ینی به مه‌به‌سـتی بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران گازی فرمێسـک ڕێژ و هه‌روه‌ها هه‌نارۆکی ده‌نگیـیان به‌کارهێنا.
هاوکات ڕابه‌رانی سـووننه‌ی که‌مینه له به‌حره‌ین هوشیاریان دابوو که هێزه‌کانی ئاسایشی وڵات له پـێناو ڕێـگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵـدانی نائارامی په‌یوه‌ست به سـاڵیادی ئه‌مڕۆوه کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.
شـایه‌نی باسه ساڵێـک له‌مه‌وبه‌ر شیعه‌کانی به‌حره‌ین که زۆرینه‌ن ده‌سـتیان به ناڕه‌زایی‌کرد و داوایان له حکومه‌تی به‌حره‌ینی کرد ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له کاروباری حکومه‌تدا بداته شیعه‌کان، ئه‌مه‌ش دوای گازنده‌ی شیعه‌کانی وڵات بۆ په‌یڕه‌وکردنی سیاسیه‌تی جودایی به‌رامبه‌ریان له لایه‌ن حوکمڕانی بنه‌ماڵه‌ی ئال خه‌لیفه‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه حکومه‌تی به‌حره‌ین له مانگی سێی سـاڵی ڕابردوودا خۆپـیشـاندانی شیعه‌کانی دامرکانده‌وه و خۆپـیشـانده‌رانی له گۆڕه‌پانی لوئلوئه وه‌ده‌رنا، ئه‌مه‌ش به هاوکاری هێزه‌کانی له‌شـکری وڵاتانی زۆرینه سووننه‌ی که‌نداو.