به‌حره‌ین دوو ئێرانی و به‌حره‌ینیه‌ك به تۆمه‌تی سیخوڕێتیکردن بۆ ئێران دادگایی ده‌کات.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی به‌حره‌ین له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند هه‌رسێکیان تاوانبارکراون به دابینکردنی زانیاری ئابوری له نێوان ساڵه‌کانی 2002 و مانگی 4 ی ساڵی2010 بۆ پاسداران و له‌شکری ئێران.
ئاژانسه‌که هه‌روه‌ها ده‌ڵێت تاوانباره‌کان زانیاریان به نیازی زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی دابینکردووه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هاتووه له میانه‌ی زیادبوونی توندوتیژی له نێوان وڵاته‌که‌ی که‌نداو و ئێران‌دا.
له مانگی ڕابردوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کوه‌یت ڕایگه‌یاند که چه‌ند دیپـلۆماتێکی ئێرانی له وڵاته‌که ده‌رده‌کات به هۆی په‌یوه‌ندیانه‌وه به شانه‌یه‌کی سیخوڕێتی که له‌و وڵاته‌دا کارده‌کات.
و ته‌له‌فزیۆنی ئێران له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند که کوه‌یت له 2 ی مانگی چواردا 3 ئێرانی ده‌رکردبوو.
ئێران نکوڵی ده‌کات له تۆمه‌ته‌کانی سیخوڕێتیکردن و ئه‌ویش وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه 3 دیبلۆماتی کوه‌یتی له وڵاته‌که‌ی ده‌رکرد.