پاش چه‌ندان مانگی خۆپیشاندانی دژ به ڕژێمی به‌حره‌ین، ئه‌مڕۆ فه‌رمانڕه‌وایانی سوننه ئاینزای ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به وتووێژی ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆندا کرد.
پارتی ویفاق که گه‌وره‌ترین لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی شیعه‌ی به‌حره‌ینه له دوا ساتدا بڕیاری دا به‌شداری له‌و دیالۆگه‌دا بکات که پێی ده‌گوترێت نیشتیمانی.
پارتی ویفاق نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حکومه‌ت به‌رده‌وام بێت له هێشتنه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له به‌ندیخانه‌دا. ئه‌وا دیالۆگی نیشتیمانی جێی متمانه نابێت.
سه‌رجه‌م 18 یاسادانه‌ره‌که‌ی سه‌ر به پارتی ویفاق له مانگی سێ‌دا ده‌ستیان له ئه‌ندامێتی خانه‌ی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مان کێشایه‌وه ، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رکوت کردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی لایه‌نگرانی دیموکراسی که زۆربه‌یان له شیعه‌کان بوون له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌حره‌ینه‌وه ئه‌نجام درا.
حکومه‌تی به‌حره‌ین له‌سه‌ر ئه‌م دیالۆگه نیشتیمانییه‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌ڵێت وتووێژه‌کان مه‌سه‌له‌کانی سیاسی، ئابوری و هه‌روها مافه‌کانی مرۆڤ له خۆ ده‌گرن.
زوویه‌کی ئه‌م هه‌فته‌یه پادشای به‌حره‌ین ڕایگه‌یاند، کۆمسیۆنێکی بێلایه‌ن پێکده‌هێنرێت بۆ لێکۆڵێنه‌وه له‌سه‌ر شیانی پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی وڵاته‌که‌دا.