سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه به ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو و بۆمبی چێنراو له پایته‌ختی عێراق ده‌یان کوژراو و برینداری لێـکه‌وته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا به ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو ئه‌نجام‌درا که یه‌کێـکیان له گۆڕه‌پانی موزه‌فه‌ر بوو و کۆمه‌ڵێـک کرێـکاری کرده ئامانج که بۆ مه‌به‌سـتی به‌ده‌سـتهێنانی هه‌لی کار له‌و شوێنه‌دا بوون.
ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له دوری 3 کیلۆمه‌تر له هێرشی یه‌که‌مه‌وه ڕوویدا و کۆمه‌ڵێـک هاوڵاتی کرده ئامانج که بۆ وه‌رگرتنی بڕه نه‌وتی مانگانه له نزیـک بانزینخانه‌یه‌کی ناوچه‌که‌دا ڕاوه‌سـتابوون. له‌م دوو هێرشه‌دا 6 کوژراو و زیاتر له 32 برینداری لێـکه‌وته‌وه.
له ناوچه‌ی شوعله‌ی باکوری به‌غداش ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو نزیک قوتابخانه‌یه‌کی ناوچه‌که ته‌قیـیه‌وه و 2 کوژراو و 18 برینداری لێـکه‌وتۆته‌وه که زۆربه‌یان خوێندکاربوون. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی حوڕیـیه‌ی باکوری به‌غداش ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراوی تر ته‌قیـیه‌وه و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه کوژراوێـک و 13 بریندار هه‌یه.
له ناوه‌ڕاسـتی به‌غدا و له شه‌قامی فڕۆکه‌خانه‌ی موسه‌ناش بۆمبێـکی چێنراو ته‌قیـیه‌وه و 6 برینداری لێـکه‌وته‌وه.
له قه‌زای ئه‌بو غرێبی دوری 20 کیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای به‌غداش له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی چێنراو به ماڵی پـۆلیسێـکدا، پـۆلیسه‌که و 4 له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی کوژراون.
شایه‌نی باسه چه‌ند بۆمبێـکی چێنراوی سه‌ر ڕێـگاش له ناوچه جیاوازه‌کانی به‌غدا هاوڕای هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆ بوو. ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ناوی ده‌یان برینداریان تۆمارکردووه که له شوێنه جیاوازه‌کانی به‌غداوه گه‌شـتوونه‌ته بنکه‌کانی ته‌ندروسـتی.
جێـگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه شه‌پـۆلێـکی به‌رده‌وامی هێرش و ته‌قینه‌وه ناوچه‌کانی عێراقی گرتۆته‌وه و زۆربه‌ی ناوچه شیعه نشینه‌کانیش کراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌کان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:57 خوله‌كه.