Accessibility links

بابه‌کر زێباری: له‌شـکری عێراق 10 سـاڵی دیکه‌ی ده‌وێت بۆ ئه‌وی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی بگرێته‌ ده‌ست

  • Motabar Shirwani

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس چه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ کاتی دیارکراوی خۆیاندا له‌ کۆتایی سـاڵی داهاتوو له‌ عێراق بکشێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ بابه‌کر زێباری سه‌رۆکی سـتوونه‌ هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری عێراق گوتبوی پـێویسته‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا سـاڵی 2020 له‌ عێراقدا بمێنـنه‌وه‌.

به‌ڕێز زێباری له‌ کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ کاروباری به‌رگری له‌ به‌غدا گوتی له‌شـکری عێراق 10 سـاڵی دیکه‌ی ده‌وێت تا بتوانێت ئه‌رکه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی به‌ ته‌واوی له‌ ئه‌سـتۆی خۆی بگرێت.

پاشتر له‌ گفتوگۆی ده‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی، سه‌رۆکی گشت ستونه‌له‌شکریه‌کانی عێراق جه‌نه‌ڕاڵ بابه‌کر زێباری گوتی مه‌به‌ستی له‌ ساڵی 2020 بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌بوو که‌ هێزه‌کانی ئێراقی پێویستییان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی سنوره‌کان به‌ڵام بۆخۆیان ده‌توانن ئاسایشی ناوخۆ دابین بکه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:10 خوله‌كه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG