Accessibility links

تەرمی تاریق عەزیز لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەڕفرێندرێت

  • VOA News

کچی تاریق عەزیزی کاربەدەسـتی گەورەی سەردەمی سەدام حسێن، دەڵێت تەرمی باوکی لە ڕێگەدا لە بەغداوە بۆ عەمـمانی پایتەختی ئوردن ڕفێندراوە.

زەینەب عەزیز ڕۆژی پـێـنجشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوتووە دایکی کە هێشـتا لە عێراقە پـێی گوتووە تەرمی باوکی لە فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی بردوویانە و دیارنەماوە.

کاربەدەسـتێکی ئوردنیش گوتویەتی بڕیاربوو ئەمڕۆ تەرمەکە بگاتە عەممان، بەڵام دوایـین فڕۆکە کە لە بەغداوە بەرەو ئوردن گەڕاوەتەوە تەرمەکەی پێ نەبووە.

بەپـێی هەندێـک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناو عێراق ژمارەیەک چەکداری دەسـت‌ڕۆیشتوو شەوی پـێـنجشەممە خۆیان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کردووە و تەرمەکەی تاریق عەزیزیان لەو فڕۆکەیە داگرتووە کە بڕیاربوو بەرەو عەممانی بەرێت. پاشان تەرمەکەیان خستووەتە ناو ئۆتۆمبیلێـکیانەوە و ڕۆیشتوون.

جێی ئاماژەیە تاریق عەزیز هەینی ڕابردوو لە نەخۆشـخانەیەکی شاری ناسریـیەی باشوری عێراق کۆچی دوایی کرد، پاش ئەوەی لە زیندانی ئەو شارە دووچاری نەخۆشیـیەکی کتوپـڕی دڵ بوو.

XS
SM
MD
LG