وا بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا جارێکی تریش هه‌ریه‌ک له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه و دکتۆر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی نیشتیمانی کۆبونه‌وه‌یکی تر بکه‌ن بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی پۆسته ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی عێراق.
ئازاد سرێشمه‌یی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ، له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت یه‌کێک له کێسه‌کانی یه‌کلایی نه‌بوونه‌وه‌ی پۆسته ئاسایشیه‌کان له عێراقدا ڕێکنه‌که‌وتنی لایه‌نه‌کانه له‌سه‌ر کاندیدی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و پۆستانه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز سرێشمه‌یی باسیش له‌وه ده‌کات که سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق پێشتریش بۆچوونه‌کانی وابووه که هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌لای خۆی کۆبکاته‌وه وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیر و ده‌شڵێت هه‌رکه‌سێک ئه‌و پۆسته ئاسایشیانه‌ی له‌ده‌ستدا بێت ، ده‌سه‌ڵات و ده‌ستێکی باڵای ده‌بێت ، هه‌ر بۆیه‌شه مالیکی بیرکردنه‌وه‌که‌ی وایه ئه‌گه‌ر بۆی بچێته سه‌ر بۆخۆی ئه‌و پۆستانه پڕ بکاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:52 خوله‌که.