ئینستـتیوتی كەلتوری كوردی KCI لە شاری ناشڤیل لە ئیالەتی تەنه‌سی ئه‌مه‌ریکا بە بۆنه‌ی 22 هه‌مین ساڵیادی كارەساتی ئەنفال، لە زانكۆی تەنه‌سی بەرنامەیه‌كیان سازکرد.
ئازاد سەمین خوێندكاری زانكۆی تەنه‌سی لە ھەڤپەیڤینـێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمه‌ریكا دەڵێت ئامانجی ئێمە لە سازدانی ئەم بەرنامەیه ئەوەیە بتوانین كێشەی كورد یا خود ئەو ڕۆژە رەشانەی بە سەر كورددا ھاتووە پـێش ھەموو شتێـک بە گەنجانی خۆمانی بناسێنین كە كومەڵـێـكی گەنجمان ھەیە لەم وڵاتە تازە پی ئەگەن و نازانن لە كوردستان چی بووە و چی ڕوویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا ھەوڵ دەدەین كەسانی نە كوردیش بە كێشەكەمان بناسێنین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:12 خوله‌كه.