رادیۆی ده‌نگ که له شاری که‌لار به‌رنامه‌کانی بڵاوده‌بێته‌وه له شه‌وی شه‌ممه له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری نه‌ناسراوه‌وه هێرشی کراوه‌ته سه‌ر.
ئازاد عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی رادیوه‌که له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێمه هیچ لایه‌نێکمان دیاری نه‌کردوه که له‌م کاره قێزه‌وه‌ن و ناشریندا ده‌ستیان هه‌بێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که هه‌یه هێزێکی چه‌کداره و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌رپرسن له وه‌ڵامدانه‌وه که چۆن له شارێکی گوایه ئامان و ئاسایش هێزیکی چه‌کداری 12 که‌سی به شه‌و هه‌ڵبکوتنه سه‌ر رادیۆیه‌کی سه‌ربه‌خۆی وه‌کو ده‌نگ. ده‌شڵێت هێرشه‌که په‌یوه‌ندی به رووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌دا هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:21 خوله‌که.