Accessibility links

دوکتورمورادیان: " مه‌به‌ست له‌ شۆڕشی ئێران سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی و حکومه‌تێکی دیموکراتیک بوو"

  • Salah Piroty

دوکتورمورادیان: " مه‌به‌ست له‌ شۆڕشی ئێران سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی و حکومه‌تێکی دیموکراتیک بوو"

دوکتورمورادیان: " مه‌به‌ست له‌ شۆڕشی ئێران سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی و حکومه‌تێکی دیموکراتیک بوو"

له‌ پـێوه‌ندی به‌هۆی هاتنی خه‌ڵکی ئێران بو سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌ ماوه‌ی شۆڕشی 1357ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 1979ی زاینیدا، دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران، به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای گوت که‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی دروشمی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی ئێران له‌ سی و سێ ساڵ له‌مه‌وپێش سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی و هاتنه‌سه‌رکاری حکومه‌تێکی دیموکراتیک بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ئێران بوو، به‌ڵام " ئامانجی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی ئێران هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی نه‌بوو".

له‌ جیاوازی سه‌ره‌کی نێوان حکومه‌تی پاشایه‌تی و رژێمی ئیسلامی ئێراندا، دوکتور ئازاد شی‌ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌می شا خۆیان نه‌ک‌ به‌ که‌سانی ئایینی به‌ڵکوو به‌ جۆرێک له‌ عیلمانی ده‌دیت. به‌ پێچه‌وانه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێران خۆیان به‌ "پیاوانی ئاینی و خۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندێکی ئاینی تایبه‌تی واتا شیعه‌دا" ده‌بینن.

هه‌روه‌ها، دوکتور ئازاد پێ داده‌گرێت که‌ شۆڕشی ئێران ئاکامی ناله‌باری کولتووری به‌دوادا بووه و ڕوانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ وڵاته‌که‌ گۆڕیوه‌‌؛ بۆ نموونه‌ خه‌ڵکی جیهان ئێران وه‌ک "وڵاتێکی شه‌ڕخواز" چاو لێده‌که‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG