کالیفۆرنیا یه‌ک له‌و ویلایه‌ته هه‌ره گرنگانه و پـڕ له دانیشـتوانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه که جێری بڕاونی دیموکرات پاش 28 سـاڵ جارێـکی دیکه بووه به فه‌رمانداری و ڕۆژی دووشه‌ممه به فه‌رمی پـۆسته‌که‌ی وه‌رگرت.
بۆ زانینی هۆکاری ئه‌وه‌ی جارێـکی دیکه جێری بڕاون بووه‌ته‌وه به فه‌رمانداری کالیفۆرنیا هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکایی بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران کردووه.
دکتۆر ئازاد ده‌ڵێت کالیفۆرنیا ویلایه‌تێـکی دیموکراته و له کێبڕکێی هه‌ڵبژاردندا به‌رچاو بوو که جێری بڕاون ده‌توانێت بیباته‌وه. هوکارێـکی تر ئه‌زموونی جێری بڕاونی 72 سـاڵ ته‌مه‌ن که نزیـکه‌ی 35 سـاڵی ڕاسته‌وخۆ له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی کالیفۆرنیا ده‌سـتی بووه، چ وه‌کو پارێزه‌رێـک و چ وه‌کو فه‌رمانداری ویلایه‌ته‌که که له نێوان ساڵه‌کانی 1975 تا 1983 هه‌شت سـاڵ کاری کردووه. ئه‌و هه‌شت سـاڵه باشترین سـاڵان بوون که خه‌ڵـک ده‌توانن به مێژووی کالیفۆرنیا ناوی به‌رن چ له باری سیاسی، ئابوری، پـێشـکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجی و پـیشه‌سـازیدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:12 خوله‌كه.