Accessibility links

ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به‌ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی کۆنگرس ده‌دوێت

  • Salah Piroty

ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به‌ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی کۆنگرس ده‌دوێت

ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به‌ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی کۆنگرس ده‌دوێت

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت 16 کوردی ئێرانی که‌ هه‌موویان گیراوانی سیاسین له‌ هه‌رێمی ئوستانی کوردستانی ئێران سزای له‌ سێداره‌دانیان به‌ سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ و له‌ نێوانیاندا ژنێکی کورد به‌ ناوی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان که‌ ساڵی 2007 زاینی گیراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پـێشێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران، دوکتور ئازاد مورادیان به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا بو دێمۆکڕاسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا به‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌م پێوه‌ندیـیه‌دا چاوی به‌ ئه‌ندامی کونگرس براد شێرمه‌ن که‌وتووه‌ و له‌ نامه‌یه‌کدا که‌ پێشکه‌شی به‌ڕێز شێرمه‌نی کردووه‌ ناوی ئه‌و کوردانه‌ی هێناوه‌ که‌ ئێستا بڕیاری له‌ سێداره‌دانیان دراوه‌.

ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه‌‌ بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ که‌ ماوه‌که‌ی 10:21 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG