ئازاد چالاک ئه‌ندامی شاندی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت دوای زیاتر له مانگێـک له پـێشـکه‌شـکردنی ئه‌و داوایانه‌ی کورد که له 19 خاڵ پـێـکهاتوون و خراونه‌ته به‌رده‌م هه‌موو کاندیده‌کان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، تا ئێسـتا به ڕه‌سمی هیچ وه‌ڵامێـکمان پـێـنه‌گه‌یشـتووه جگه له‌وه‌ی جارجار له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا یه‌کێـک له سه‌رکرده‌کان یاخود یه‌کێـک له لایه‌نگران یان ئه‌ندامانی ئه‌و لیسـتانه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕه‌خنه له هه‌ندێـک خاڵی ئه‌و داوایانه ده‌گرن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:37 خوله‌كه.