به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ لایه‌نه سه‌رکه‌وتوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له هه‌رێمی کوردستاندا نوێنه‌رانی خۆیان دیارکردوه بۆ پێکهێنانی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی بڕیاره سه‌ردانی به‌غدا بکات بۆ وتووێژ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عێراقیدا. ئه‌م لیژنه‌یه چۆن ده‌چێته به‌غدا ؟؟ ئه‌رکه‌که‌یان چی ده‌بێت و ئایا گرفت هه‌ن له‌به‌رده‌م کاری لیژنه‌که‌دا؟؟ ئه‌مانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م گفت وگۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵحه له‌گه‌ڵ ئازاد چالاک. به‌ڕێز چالاک ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق بوو و ئێستاش یه‌کێکه له‌و نوێنه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌ست نیشانکراوه بۆ لیژنه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیاکانی تری عێراقیدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:04 خوله‌كه.