سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق پێشنیازی کۆبونه‌وه‌یه‌کی چوار قۆڵی ده‌کات له نێوان تورکیا ، ئێران، عه‌ره‌بستانی سعودیه و هه‌روه‌ها عێراقیش، به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی ڕه‌وشی عێراق و ناوچه‌که.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌جه‌ندای کۆبونه‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه زۆر ئاشکرایه و له‌وه‌ش ئاشکراتر ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌یه له کاروباری ناوخۆی عێراقدا.
به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت پێی وا نییه ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق پێشنیازی کردووه هه‌ر بکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:47 خوله‌که.