ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ئامژه به‌وه ده‌که‌ن به‌م زووانه هاوپه‌یمانێتیه‌ک له نێوان ئه‌لعێراقیه و کورددا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
وه‌ک ئه‌و ئه‌ندامانه باسیان کردووه ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه وه‌ک هێزێک ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن تاکڕه‌ویه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی نکوڵی له‌و هه‌واڵانه ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی باسکراوه ته‌نها ڕای چه‌ند ئه‌ندامێکی عێراقیه‌یه نه‌ک هه‌نگاوێکی به به‌رنامه بێت.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:54 خوله‌که.