جارێکێ تر شیانی هێڕش بردنه سه‌ر ئێران له لایه‌ن ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان و ئیسرائیله‌وه له میدیاکانی ده‌ره‌وه زۆرتر بوه‌ته‌وه.ئازاد کوردی ڕۆژنامه نووس و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ئاشتی و په‌ره‌پێدانی کوردستان له ههڤپهێڤینکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ده‌مێکه ئه‌و ده‌نگ و باسانه له ئارادایه و له ماوه‌ی دوو ساڵی رابوردوودا زۆر جار له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل و ئه‌مریکاوه دووباره کراونه‌ته‌وه و ئه‌مجاره‌ش له‌و باوه‌ره‌دام زۆرتر وه‌کو تاکتیکێکی ڕامیارانهدایه بۆ ترساندنی ئیران و چاوترساندنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاته‌که بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له به‌ڕنامه ناوکیه گومانلێکراوهنیان هه‌ڵبگرن و دابینکردنی ئه‌و ئارامیه‌ی که بۆ ناوچه‌که و جیهان دا به پێویسته.