بڕیار بوو رۆژی یه‌کشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له هه‌ولێر کۆببنه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی شاندی یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆبونه‌وه‌که ئه‌نجام نه‌درا.
یه‌کگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند که به‌هۆی ئازادنه‌کردنی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو له پارێزگای دهۆک، شاندی یه‌کگرتوو ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که نه‌بوو که بڕیار بوو له باره‌گای ئه‌میری کۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت.
ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای رۆشه‌نبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه ڤپهێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا هیچ پێش مه‌رجێک نه‌بوه بۆ ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه ، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌مو لایه‌کمان ئاگادار بوین به پێ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی که مامۆستا عه‌لی باپیر کردبوی هه‌نگاوی یه‌کمان کۆبونه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بکرێت له نێوان م.س پارتی و یه‌کگرتوی ئیسلامی‌دا بۆ وت‌و وێژکردن له سه‌ر رووداوه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابوردو.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:36خوله‌ک