هێشتاش له پاریس لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دۆسێی کوژرانی سێ خانمی چالاکوانی کورد که دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌رمه‌کانیان له نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کوردستان دۆزرانه‌وه و هه‌رسێکیشیان گولله به‌سه‌ریانه‌وه بووه.
زوبێر ئایدار جێگری سه‌رۆکی کۆنفێدراسیۆنی جڤاته دیموکراتییه‌کان (ک.ج.ک.) ده‌ڵێت پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا هیچ ورده‌کاریه‌کی باس نه‌کردووه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که ڕایانگه‌یاندووه ئه‌م کرده‌ی کوشتنانه به شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌بۆڕێژکراوی پرۆفێشناڵانه کراوه و پۆلیس ئاماژه‌شیان به‌وه کردووه که ده‌شێت بکوژه‌کان سێ که‌س بووبن.
زوبێر ئایدار ده‌شڵێت ڕۆژی سێشه‌مه ته‌رمه‌کان ده‌برێنه‌وه و ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری دیاربه‌کر له مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا پێشوازی له ته‌رمه‌کان ده‌کرێت و هه‌ر له‌وێش به‌خاک ده‌سپێردرێن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئایدار ده‌شڵێت ئامانج له‌و کرده‌ی کوشتنانه ڕێگه‌گرتن بووه له‌وه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیادا به‌شیوه‌یه‌کی ئاشتیانه چاره‌سه‌ربکرێت و ده‌شڵێت وه‌ک کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ( که‌نه‌که) پشتیوانی له‌و هه‌وڵه ئاشتیانه‌یه ده‌کرێت که له‌گه‌ڵ ئیمرالی ده‌ستیپێکردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: