ماوه‌یه‌که باری ئاسایش له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ره‌و به‌ددتر ده‌روات و هه‌ر دوای سه‌ردانی سه‌رۆکی ئیرانی ئامه‌دی نه‌ژاد بۆ سنه چه‌ندین ته‌قینه‌وه رووی دا. پێکهینانی ئه‌و باره نا ئاساییه ونا ئارامی کردنی ناوچه‌که ئایا له به‌رژه‌وه‌ندی کی دایه. دوکتۆر ئاوات عه‌لیار له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بی گومان له‌وانه‌یه ڕژیم له‌و باره که‌ڵک وه‌ربگرێت بۆ میلیتاریزه‌کردنی ناوچه‌که، ده‌شڵێت تا ئیستا هیچ کام له ریکخراوه کوردیه‌کان له‌و کردارانه‌دا خۆی به‌رپرسیار نه‌زانیوه وه سه‌له‌فیه‌کان هیچ قازانجیکیان بۆ کورد نییه، به‌ڵکو ڕژیم ئه‌یه‌وی به‌کاریان بهێنیت بۆ نه سیکولارکردنی کۆمه‌ڵکا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:04خوله‌که.