Accessibility links

نەمسا 3 کەس دەستگیردەکات لەسەر گیان لەدەسـتدانی 71 کۆچبەر


بەرپرسانی نەمسا دەڵێن3 کەسیان دەستگیرکردووە بە پەیوەندیان بەو 71 تەرمی ئەو کۆچبەرانەوە هەیە کە لە نێو ترێلەیەکدا لەسەر شاڕێـیەکی نزیک سنووری هەنگاریا دۆزراونەتەوە.

لەو بارەیەوە دەسەڵاتدارانی نەمسا ڕۆژی هەینی گوتیان کە دووان لەوانەی بە هۆی پەیوەندیان بەو مەسەلەیەوە دەستگیرکراون، خەڵکانی بولگارین ، کەسی سێهەميش ناسنامەی هەنگاری پێبووە.

لە لایەکی ترەوە بەرپرسانی پۆلیسی نەمسا گوتیشیان کە ئاماری سەرەتایـيان لە بارەی مردووەکان زۆر کەمتر بووەی لەوەی ئێستا و دوێنی رایانگەیاند کە 20 هەتا 50 قوربانیان بە مردوویی دۆزیبوەوە ، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە بۆ 71 کەس بەرزبووەوە. 59 لە قوربانیەکانی نێو ترێلەکە پیاو بوون وهەشتیان ژن بوون وچواریان منداڵ بوون. وا بڕوادەکرێت ئەو قوربانیانە لە نێو ئەو ترێلەیەدا بە هۆی نەمانی هەواوە خنکابن.

ئەوەی جێی ئاماژەیە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای بورگنلاندی نەمسا، ئەو شوێنەی کە تەرمی کوچبەرەکانی تێدا دۆزرابووەوە، گوتی ناسنامە و بەڵگەنامەیەکی سوریایی بە یەکێک لە قوربانیەکان بووە و ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە کە ژمارەیەک لەو کوچبەرانەی لە نێو ئەو ماشێنەدا خنکابوون هاوڵاتیانی سوریبوون کە لە شەڕی نێو وڵاتەکەیان هەڵاتوون.

XS
SM
MD
LG