Accessibility links

ئوسترالیا: بەشداریکردن لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی دژی داعش ڕێگەیەکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران

  • VOA News

ئوسترالیا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات بەشداری بکەن لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی دژی داعش لە عێراق و سوریا، ئەمەش وەکو ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی زیادبوونی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی ڕوو لە ئەوروپا دەکەن.

خانم جولی بیشۆپ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ئەمڕۆ دووشەممە ئەم داوایەی کرد و گوتی "داعش وەهای لە سەدان هەزار کەس کردووە بۆ بەدەسـتهێنانی مافی پەنابەری ڕوو لە ئەوروپا بکەن، بۆیە پـێموایە دەبێت ئەوروپایـیەکان بەشداری لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی هاوپەیمانان لە دژی داعش لە عێراق و سوریا بکەن."

گوتیشی" 40% ئەوانەی ئێسـتا داوای مافی پەنابەری لە ئەوروپا دەکەن لە سوریاوە هاتوون، بۆیە لەسەرمانە ببینە بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ شکستهێنان بە ڕێـکخراوە تێرۆرستیـیەکان کە بوونەتە مایەی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی."

خانم جولی دەڵێت لە ئێسـتادا نزیکەی 60 وڵات بە ڕێگەیەک یان چەند ڕێگەیەک پـشـتیوانی لە هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە دژی داعش دەکەن، بەڵام زۆر وڵات هەن دەتوانن زیاتر بکەن بۆ پشتیوانیکردنی هێرشە ئاسمانیـیەکانی دژی داعش کە کاریگەری باشیان هەبووە لە ڕاگرتنی داعش لەوەی دەستبگرێت بەسەر ناوچەی زیاتر و تاوانی دڕندانەی زیاتر ئەنجام بدات.

پاشان گوتی وڵاتانی دراوسێی سوریا و عێراق، وەکو لوبنان و ئوردن دووچاری بارگرانیـیەکی زۆر بوونەتەوە بەوەی ملیۆنان ئاوارە پەنایان بۆ بردوون کە داوتر ڕوو لە ئەوروپا دەکەن.

XS
SM
MD
LG