Accessibility links

ئوسترالیا یەکەیەک دادەمەزرێنێت بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی کۆمەکی تێرۆرستان دەکەن

  • VOA News

کاربەدەسـتانی ئوسترالیا دەڵێن یەکەیەکی چاودێریان لەسەر ئنتەرنێت دامەزراندووە بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە کۆمەکی دارایی تێرۆرستان دەکەن.

مایکڵ کینان وەزیری دادی ئوسترالیا ئەمڕۆ سێشەممە گوتی یەکەکە سەر بە سەنتەری ئوسترالیا بۆ لێکۆڵینەوەی دارایی AUSTRAC دەبێت کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لەو ئاڵوگۆڕە دارایـیانەی لەسەر ئنتەرنێت دەکرێن.

گوتی ئەم یەکە نوێـیە لەگەڵ دەزگاکانی هەردوو حکومەتی ئوسترالیا و نیوزیلاند کاردەکات بۆ دۆزینەوەی فرتوفێڵی دارایی سەر ئنتەرنێت و ئەوانەشی هەوڵ دەدەن پارە لە کەسانی ساویلەکە بەرن.

بەپـێی ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز بانکە گەورەکانی ئوسترالیا بڕیاریان داوە حەواڵەی پارە بۆ دەرەوە ڕابگرن، ئەمەش زۆر کەسی ناچارکردووە پەنابەرن بۆ چەند ڕێگەیەکی نهێنی بۆ حەواڵەکردنی پارە، سەرئەنجام کاری دەسەڵاتدارانیش قورستربووە.

مانگی دوو هاکەری نەناسراو هەوڵیان دابوو نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە حسابی بانکێـکی بەنگلادش لە بانکی ناوەندی ئەمەریکا لە نیویۆرک بەرن، بەڵام سەرکەوتووبوون لە حەواڵەکردنی 81 ملیۆن دۆلار بۆ سەر 4 حسابی جیاواز لە دامەزراوەی ڕیزال RCBC بۆ حەواڵەی پارە لە مانێلای پایتەختی فلپـین.

XS
SM
MD
LG