ڕێبه‌ری دیموکراسی بورما ئان سان سو‌و کی ڕۆژی شه‌ممه له به‌رده‌می ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌رکه‌وت تا به‌خێرهاتنی به سه‌دان که‌س له پـشـتیوانانی و هه‌روه‌ها دیپـلۆماسی و ڕۆژنامه‌وانان بکات، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس به‌ربه‌سـته‌کانیان لابرد و کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری چوونه ناو ماڵه‌که‌ی تا بڕیاری فه‌رمی ئازادکردنی بۆ بخوێنـنه‌وه.
پاش بڕیاره‌که ماشێنه‌کانی پـۆلیسی دژه ئاژاوه ناوچه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری ماڵی ئان سان سو‌و کییان جێهێشت.
خاوه‌نی خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ ئاشـتی ئان سان سو‌و کی له به‌رده‌می ماڵه‌که‌ی خۆی وه‌سـتا و به ڕوویه‌کی خۆشه‌وه سڵاوی له ئاماده‌بووان کرد، پاش حه‌وت سـاڵ له‌وه‌ی حکومه‌تی له‌شـکری بورما له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌سـتبه‌سه‌ریان کردبوو. خانم ئان سان سو‌و کی به‌ر له‌وه‌ی بچێته‌وه ناو ماڵه‌که‌ی به خه‌ڵکه‌که‌ی گوت ئه‌و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له باره‌گای پارته‌که‌ی خۆی پارتی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی بۆ دیموکراسی له‌گه‌ڵیاندا ده‌دوێت.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له نێو ئه‌و ڕێبه‌رانه‌ی جیهاندا بوو که ڕۆژی شه‌ممه خۆشـحاڵی خۆی به ئازادکردنی خانم ئان سان سو‌و کی ده‌ربڕی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه خانم ئان سان سو‌و کی له‌م 21 سـاڵه‌ی دوایـیدا 15 سـاڵی له ژێر جۆرێـک له ده‌سـتبه‌سه‌ری به‌سه‌ر برد.
ئازادکردنه‌که‌ی پاش شه‌ش ڕۆژ له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی بورما هات له ماوه‌ی 20 سـاڵدا.