له پاش هاتنه ئارای ئه‌و ڕه‌وشه سیاسیه‌ی له باکوری ئافریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتۆته ئاراوه وه‌ک به‌ره‌نجامی به‌هاری عه‌ره‌ب ، پرسیار و نیگه‌رانی زۆر بوون له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی هه‌ر یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ی ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کانیان ڕووخاوه.
ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ده‌ڵێت ده‌کرێت بگوترێت هه‌ندێک له‌و گومانانه له جێی خۆیدان به تایبه‌تی که ده‌ڕوانیته ئه‌زمونی شۆڕشی ئێران و دواتر گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ئه‌و شۆڕشه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی لایه‌نه سیکیولاره‌کان له‌و وڵاتانه‌دا نه‌یانتوانیوه هێنده‌ی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان ڕێکخراو بن، ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس هه‌ردی هۆکاره‌که ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شکستی چه‌پ و ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌هاش ئه‌و سه‌رکوتکردنانه‌ی ڕژێمه‌کان به‌رامبه‌ر به لایه‌نه ئیسلامیه‌کان کردویانه.
ده‌توانن له ڕێی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:17 خوله‌که.