نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی له گفت‌وگۆیه‌کدا تایبه‌ت به سه‌دو دوازده‌یه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ده‌ڵێت له ده ساڵی ڕابردودا ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا گه‌لێک پێشکه‌وتنی له بواری پیشه‌یی و پره‌نسیپه پیشه‌ییه‌کاندا به‌خۆوه بینیوه و ده‌شڵێت به‌ڵام به‌رده‌وام پێویستی به نوێبونه‌وه‌و پێشخستن هه‌یه.
ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی خاوه‌نی خه‌ڵاتی جوبران توینی بۆ ڕۆژنامه‌وانی، له گفت‌وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌وه ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌وپێشچونانه‌ی له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا هه‌ن به‌ڵام هێشتا ماویه‌تی ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و بوونه به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م پێویستی به هه‌بونی کۆمه‌ڵگایه‌کی سیڤیلی زیندوو هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 8:28 خوله‌که.