Accessibility links

ئاسۆس هه‌ردی ده‌ڵیت به‌هه‌ڵه‌داچوون ئه‌وانه‌ی واده‌زانن به‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته‌ سه‌رم خه‌ڵک بێ ده‌نگ ده‌بێت

  • Haider Karim

ئاسۆس هه‌ردی ده‌ڵیت به‌هه‌ڵه‌داچوون ئه‌وانه‌ی واده‌زانن به‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته‌ سه‌رم خه‌ڵک بێ ده‌نگ ده‌بێت

ئاسۆس هه‌ردی ده‌ڵیت به‌هه‌ڵه‌داچوون ئه‌وانه‌ی واده‌زانن به‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته‌ سه‌رم خه‌ڵک بێ ده‌نگ ده‌بێت

ئێواره‌ی به‌ر له‌ ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان که‌سێکی نه‌ناسراو و له‌ ناو شاری سلێمانی هێرشی کرده‌ سه‌ر ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای ڕاگه‌یاندنی ئاوێنه‌ و برینداری کرد.

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی که‌ گومان له‌ کێ ده‌کرێت ئه‌م په‌لاماره‌ی ئه‌نجام دابیت، ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی که‌ بۆخۆشی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ڕاوێژکاری ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریکایه‌ به‌ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌ نایاسایانه‌ی که‌ له‌ کاتی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ خه‌ڵک ده‌گرن و ده‌ڕفێنن و ئه‌زیه‌تی خه‌ڵک ده‌ده‌ن که‌ ئه‌مه‌ی منیش یه‌کێکه‌ له‌و کردارانه‌ و ڕووداوانه‌یان و من له‌وه‌ دڵنیام بگره‌ له‌ پێشتریشه‌وه‌ ئه‌م وڵاته‌ وڵاتی کاری نا یاساییه‌ له‌ کوشتنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ ڕووداوه‌کانی خۆپیشاندانه‌کان و گرتن و لێدانی چالاکوانه‌کان و ته‌قه‌کردن لێیان و ڕفاندنیان و ئه‌شکه‌نجه ‌دانیان، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و زنجیره‌ ڕووداوانه‌ و به‌ دڵنیابه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ ئه‌که‌وێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌ و به‌ دیارکراویش له‌ شاری سلێمانی.

نووسه‌رو ڕؤشنبیر ئاسۆس هه‌ردی له‌ درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ که‌سێکی نه‌ناسراو و به‌ ئۆتۆمۆبیلێکی بێ ژماره‌ له‌ ده‌می بته‌وکردنی باری ئاسایشی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ له‌ ناو شاری سلێمانی هێرشێکی‌ وه‌ها ئه‌نجام بدات و نه‌گیرێت گوتی ئه‌مه‌ بۆ خۆی نیشانه‌یه‌کی پرسیار ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌ پشتی ئه‌م ڕووداوه‌وه‌یه‌، گوتی ئایا که‌سێکی ئاسایی وه‌کو من بۆ نموونه‌ ده‌توانێت به‌ ئۆتۆمۆبیلێکی بێ ژماره‌ به‌ ناو شاری سلێمانیدا بسووڕێته‌وه‌‌ که‌ له‌ ده‌یان شوێن کۆنتڕۆلی پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایش و هه‌موو شتێک هه‌یه‌، حه‌تمه‌ن ڕێگام لێ ئه‌گیرێت. ئه‌بێت ئه‌م پرسیاره‌ به‌رپرسانی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی شاره‌که‌ وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌ که‌ چۆن ئۆتۆمۆبیلێک به‌و ئاشکراییه‌ که‌ هێشتا دونیا ڕووناک بێت به‌بێ ڕه‌قه‌م ئاوه‌ها ده‌توانێت به‌ ئاره‌زووی خۆی بسووڕێته‌وه‌ و که‌سێک به‌ڕێگای ئه‌وه‌وه‌ ده‌ست درێژی بکاته‌ سه‌ر که‌سێک و پاشان سوار بێت و بڕوات و که‌سیش هیچی لێ نه‌پرسێت، ئه‌مه‌ بۆ خۆی دیسان نیشانه‌یه‌کی پرسیاری گه‌وره‌یه‌.

ئاسۆس هه‌ردی ده‌ڵیت په‌یامی من بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م جه‌لاده‌یان ناردووه‌، ته‌نیا یه‌ک شته‌ زۆر به‌هه‌ڵه‌داچوونه‌ ئه‌گه‌ر وابزانن به‌م جۆره‌ کردارانه‌ خه‌ڵک بێ ده‌نگ ده‌بێت و که‌سی وه‌کو ئێمه‌ چاوترسێن ده‌که‌ن و ئیتر له‌وه‌مه‌وه‌ به‌دووا هیچ قسه‌یه‌ک ناکه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر سوورده‌بین له‌سه‌ر کاره‌کانمان ئه‌وه‌نده‌ی تر قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ ئه‌وه‌ی کردوومانه‌ ڕاستمان کردووه‌ و دیاره‌ خه‌ڵکانێکی ناشیرینی بێزاروپه‌ست کردووه‌ بۆیه‌ ئاوه‌ها ده‌که‌ن به‌رامبه‌رمان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:32 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG