Accessibility links

لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی: سه‌رکوتکردنی په‌ره‌گرتووی جودابیرانی ئێرانی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان

  • Motabar Shirwani

لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی: سه‌رکوتکردنی په‌ره‌گرتووی جودابیرانی ئێرانی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان

لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی: سه‌رکوتکردنی په‌ره‌گرتووی جودابیرانی ئێرانی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ' ئه‌منستی' له‌ ڕاپۆرتێکی نوێی 71 لاپه‌ڕه‌یـیدا له‌ ژێر ناوی ' فه‌رمانمان پێدراوه‌ بت خه‌ینه‌ ژێر پـێمان،" باسی سه‌رکوتککرانی ڕوو له‌ زیادبوونی ناڕازیـیان و جودابیران له‌ ئێران ده‌کات و ده‌ڵێت" له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی له‌م هه‌فته‌یه، له‌ ئێران سه‌رکوتکردنی ئازادی ڕا ده‌برین زۆر له‌ زیادی داوه‌."

ئه‌منستی ده‌ڵێت له‌ وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مشتومه‌ر له‌سه‌ری 2009، کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی به‌ یاسا و به‌ کرده‌وه‌ چه‌وساندنه‌وه‌یان زیاتر کردووه‌.

لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی: سه‌رکوتکردنی په‌ره‌گرتووی جودابیرانی ئێرانی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان

لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی: سه‌رکوتکردنی په‌ره‌گرتووی جودابیرانی ئێرانی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان

ئاسۆ ساڵح چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران، ئێستا دانیشتوی وڵاتی سوید، ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی له‌و باوه‌ڕه‌ دان به‌شداری خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان شۆڕش بیمه‌ ده‌کات. ئه‌و ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ڕوبه‌ڕوی سێ قه‌یرانی سه‌ره‌کی هاتۆته‌وه، قه‌یرانی ئابوری، قه‌یرانی دیـپلۆماسی و قه‌یرانی ڕه‌وایی که‌ له‌ ناو خه‌ڵک له‌ده‌ستی داوه‌ ئه‌ویش پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009 و ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ قه‌یرانه دابنێنه‌ پاڵ ئه‌و ناکۆکیانه‌ی هه‌ن‌ له‌ نێوان ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی ده‌بینین ئێران تووشی بارودۆخێک هاتووه‌ که‌ بێ وێنه‌یه‌ له‌ مێژویی کۆماری ئیسلامیدا.

سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرتی ئه‌منستی، ساڵح ده‌ڵێت گرنگیـیه‌که‌ی له‌ کاتی بڵاوکردنه‌وه‌که‌یدایه‌ (پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌). ئه‌و ده‌ڵێت به‌ گشتی بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ ئیران زۆر زۆر خه‌راپتر بووه‌ ئه‌وش له‌ گرتنی ڕۆژنامه‌وانان، خوێندکاران، پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌وانان و چالاکانی مه‌ده‌نی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG