Accessibility links

ئاسۆ سـاڵح میوانی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌ی کورد له‌ تاراوگه‌یه‌

  • Haider Karim

ئاسۆ سـاڵح

ئاسۆ سـاڵح

ئاسۆ ساڵح سـاڵی 1983 له‌ شـاری پاوه‌ له‌ دایکبووه‌ و 12 سـاڵ له‌و شـاره‌ ژیاوه‌ و پاشـان 8 سـاڵ له‌ کرماشـان و 5 سـاڵی دوایی ژیانی له‌ کوردسـتان له‌ سنه‌ بووه‌.

کۆلێژی ئه‌ندازیاری ئه‌لیکترۆنیکی له‌ زانکۆی کوردسـتان له‌ شـاری سنه‌ ته‌واوکردووه‌. ئێسـتاش 2 سـاڵ و نیوه‌ له‌ سوید ده‌ژی و له‌وێ درێژه‌ به‌ خوێندن ده‌دات.

ئاسۆ سـاڵح ئه‌ندامی چه‌ندین ده‌سته‌ و ڕێـکخراو بووه‌، له‌وانه‌:

  • ئه‌ندامی شورای ناوه‌ندی کولتوری توێژینه‌وه‌یی "هه‌ژان" / 2 ساڵ
  • به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ژان / 1 ساڵ
  • به‌رپرسی حه‌وته‌نامه‌ی ده‌نگ / 2 ساڵ
  • به‌رپرسی به‌شی کوردی حه‌وته نامه‌ی دیدگاه / 1 ساڵ
  • ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی ژیانه‌وه / 1 ساڵ
  • ئه ندامی ریکخراوه ی مافی مروفی کوردستان / 1 ساڵ
  • ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئه‌وروپا / 2 ساڵ
  • ئه‌ندامی سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانانی سوید / له 1 ساڵ پێش ئێستاوه

  • ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 11:58 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG