له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری هونه‌رمه‌ندی ئه‌کته‌ر ( ئاسۆ عومه‌ر سواره) ده‌کات بۆ گفت و گۆکردن سه‌باره‌ت به کارکردن له هه‌ردوو بواری شانۆ و درامای ته‌له‌فزیۆنیدا.
زۆرێک له هونه‌رمه‌ندانی شانۆیی به‌شدارێکی به‌رچاوی ئه‌مڕۆی دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌کانن، جا ئایا ئه‌م دراما ته‌له‌فزیۆنیانه هه‌مان شێوازی نواندنی شانۆیی پێویسته ، یان ئایا کاره هونه‌ریه‌کانیشی وا پێویست ده‌کات هاوشێوه‌ی کاره هونه‌رییه‌کانی شانۆییه‌کان بن؟
ئاسۆ عمر سواره وه‌ک ئه‌کته‌رێکی ناوداری شانۆ و ئێستاش به‌شدارێکی چالاک و بزێو له دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌کاندا و خاوه‌ن ئه‌زمونی کارکردنیشه له هونه‌ری سینه‌مادا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ده‌داته‌وه که ئایا درامای ته‌له‌فزیۆنی له به‌هاکانی شانۆی که‌م کردۆته‌وه؟ یان ئایا توانیویه‌تی جێ به شانۆ له‌ق بکات؟
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 9:51 خوله‌که.