له ژماره‌یه‌ک له شاره‌کانی عێراقدا خۆپیشاندان به‌رده‌وامه بۆ دابین کردنی خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌کان.
ئه‌شواق نه‌جمه‌دین جاف ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به‌ڵێ ناڕه‌زایی هه‌یه له عێراقدا ، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که بگوترێت ئه‌و خۆپیشاندانانه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی تونس و میسرن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، خانم ئه‌شواق ده‌ڵێت بارودۆخی سیاسی عێراق جودایه له وڵاتانی تر و هێشتاش وڵاته‌که له ناو قه‌یران و کێشه‌ی سیاسیدایه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:10 خوله‌که.