Accessibility links

سەرکەوت عومەر: دۆسیـیەکانی توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان زیادیانکرد


سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە میانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت سکاڵا و دۆسییەکانی توندودتیژی دژی ژنان لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەبەراورد بە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو زیادی کردوە، بەڵام ڕێژەی کوشتن کەمی کردووە.

سەرکەوت عومەر ئاماژە بە هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی دەکات و دەڵێت تۆڕە کۆمەلایەتیەکان و مۆبایل و دراما دۆبلاژکراوە تیڤیەکان کاریگەری هەبووە لەسەر ڕێژەی زیادبوونی توندوتیژییەکان و دەشڵێت بەداخەوە ڕاگەیاندنەکان به شێوازی ڕوماڵی بابەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان کاریگەری خراپیان هەبووە لەسەر زیادبوونی توندوتیژییەکان.

وتیشی لە هەرێمی کوردستاندا کەموکوڕی یاسا هەیە، ڕاستە یاسایەکی تایبەت لەلایەن پەرلەمانەوە لە ساڵی 2008 دەرکرا بەڵام ئەو یاسایە بۆ ئەم سەردەمە دوای ئەو هەموو ساڵە پێویستی بە هەموارکردنەوە هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:53 0:00

XS
SM
MD
LG