Accessibility links

بەرپـرسی میدیای گۆڕان لە بارەی کوشتنی ڕۆژنامەوانێـکیان لە ئامێدی دەدوێت


عەبدولڕەزاق شەریف بەرپرسی میدیای بزوتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی کوردستان کوشتنی ڕۆژنامەنوسێکیان کە پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێن و تۆڕی میدیای گۆڕانە لە ئامێدی ڕادەگەیەنێت.

شوکری زەینەدین جوندی کە کامێرامان و پەیامنێری تۆڕی میدیای گۆڕانە پاش بڵاوبونەوەی هەواڵی کوشتنەکەی چەند دەنگۆیەک لەسەر کوشتنەکەی بڵاوکرایەوە بەڵام بەرپرسی میدیای گۆڕان دەڵێت چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی پۆلیس و ڕاپۆرتی پزیشکین

عەبدولڕەزاق شەریف ئەوەش ناشارێتەوە کە پێشتر هەڕەشە لەو ڕۆژنامەنووسەیان کراوە و باسی له ‌سەرچاوەی هەڕەشەکانیش کرد.

شوکری زەینەدین جوندی لە دایکبووی ساڵی 1973یە، خێزاندارە و خاوەنی هەشت منداڵە ماوەی چوار ساڵە وەک کامێرامان و پەیامنێری تۆڕی میدیای گۆڕان لە ئامێدی کار دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00

XS
SM
MD
LG