Accessibility links

كاردانه‌وه‌ی ئوڕوپا به‌رامبه‌ر به‌ چاودێری نه‌هێنی ئه‌مه‌ریکا



پێشەکی: سەرۆک ئۆباما و سەرۆکی حکومەتی ئاڵمان ئانگێلا مێرکل پەسندیان کردوە کۆبوونەوەیەکی کاربەدەستانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا و ئاڵمان لە ڕۆژەکانی دابێت پێک بێت بۆ ئەوەی باسی ئەو دەنگۆیانە بکەن کە ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی بە نەهێنی زانیاری لە سەر٥٠٠ ملیۆن پێوەندێ تەلەفۆنی، ئی مەیلان و ناردنی پەیام بە شیوەی نووسراوە و هەروەها بەڕێکردنی جۆری تری زانیاری وەدەست هێناوە.

ئەمە لە دەمێکدا دێت کە ئەنجومەنی ئوروپا، واتا کۆمەڵێکی مافەکانی مرۆڤ پێکهاتوو لە ٤٧ ئەندامی بنکە لە ستراسبورگ، دەڵێت کە حکومەتانی ئوروپا چاوەڕوانی ئەمەریکانن رای خۆیان سەبارەت بە مەسەلە بڵێن پێش ئەوەی ئەو زانیاری یە نەهێنیانە ئاشکرا بکرێن.
مایلکل سکه‌تورو لە بێرڵێنەوە راپۆرت دەکات.

ئەو دەنگۆیانە کە ئەمەریکا زانیاری نەهێنی لە سەر پیوەندیکانی تەلەفۆنی و ئەنتێرنێتی سەبارەت به‌ ئەروپاییەکان وەدەست دێنێت لە سەرانسەری قاڕەکەدا بۆتە سەردێری هەواڵ.
هەروەها دەمەتەقەکە بۆتە باسێکی گەرم لە ئەو هەڵبژاردنانەی لە ئاڵمان دا بەڕێوەن.

سوسیال دێمۆکڕاتەکانی ئاڵمان واتە ئەو پارتەی کە وایداناوە ڕەکەبەری پارتی دێمۆکڕات مەسیحی خانمی ئانگێلا مێرکل بکات- داوا دەکات کە ئاڵمان لە سەر کاربەدەستانی زانیاری نەهێنی ئەمەریکا لێکۆڵینەوە بەڕێوەبەرێت. سوشیال دێمۆکڕاتەکان دەیانهەوێت دادوەرانی ئاڵمانی بۆ موسکۆ بچن بۆ ئەوەی پرسیاری لە ئیدوارد سنۆدن بکەن، ئەو قونتراتچی یە پێشوویەی تاوانبار کراوە زانیاری سەبارەت بە پروگرامی خستنە ژێرچاودێری نەهێنی ئاسایشی نیشتمانی ئامریکا ئاشکرا کردوە.

دارێل لیندسی، کە پێداچوونەوە بە سەر بەشی ئینگلیسی ڕۆژنامەی دێر شپپیگلی ئاڵمان دەکات کە هەرئەو ڕۆژنامەیەش بەڵگەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکای بڵاوکردەوە، دەڵێت وی دەچێت پارتەکان لە سەر مەسەلەکە گوشار بخەنە سەر خانمی مێرکل.

لیندسی

"ئەگەر وای لێ بێت کە ئاژانسی خستنە ژێر چاودێری نەهێنی ئاڵمان بە ئاشکرا هاوکاری لە گەڵ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کرد بێت، ئەوە بۆی هەیە مەبەستی زۆر چیدی دەستوری لێرە بێتە گۆڕێ. حکومەت ڕووبەڕووی ئاستەنگی جیدی قانوونیە و بۆی هەیە سەرئەنجاماکانی جیدی سیاسی بۆ سیاستەوانانیش بە دوادا بێت."

لە دەرەوەی ئاڵمان، کاردانەوەکە زۆر بە پارێزەوە بوە. دانیەل هۆلتگێن لە ئەنجومەنی ئوروپا، واتا گروپێکی مافەکانی مرۆڤی ئوروپا، پێی وایە گەلێک حکومەتان پیش ئەوەی هەنگاو بنێن چاویان لە بەڕیوەبەرایەتی ئۆبامایە شتێک ببیسن.

هۆڵتگێن

"ئێمە ئێستا چاو لەو ڕاپۆرتانەی گاردیەن و دێر شپیگل دەکەین، بەڵام ئێمە سەبارەت بە کاردانەەوەیەکی تایبەتی و وەلامێک لە لایەن ئەمەریکا وە دەبێت ڕابوەستین و ، وەکی سەرۆک ئۆباما خۆی بەڵینی بۆی داوە.

لە سویس،وەزیری دەرەوە سەبارەت بە دەنگۆکانی وەدست خستنی زانیاری نەهێنی ئەمەریکا پێشنیاری کردوە کە جارێ ئارام بن.

پێوەندێکانی نێوان دوو ولات هەر پێشتر بەرەو گرژی ڕویشتوە سەبارەت بە دەنگۆی دەربازبوون لە باج بە هۆی ئەمەریکا ئەویش لە ڕیگای بە کارهێنانی شمارەکانی بانکی و هەروەها لۆمە خستنێكی تری زووتر لە لایەن سنۆدن کە کارمەندانی سی ئای ئەی هانی بانکدارێکی سویسیان دا بە سەرخۆشی لێ بخوڕێت لە پلانێکدا بۆ ئەوەی بۆ سی ئای ئەی کار بکات.

سایمن جانر، وتەبیژێک بۆ ئاژانسی زانیاری نەهێنی سویسرا، بە دەنگی ئەمەریکای کوت تاوان خستەسەرەکانی ئەم دواییانە بە تایبەتی جێگای سەرسوڕمان نین.

ئەو کوتی کاربەدەستانی سویسرا ئاگاداری سیخوڕی کردنی بیانی، بە تایبەتی سیخوریکردنی پێشەسازی، لە وڵاتەکەیاندا بوونە.

کارناسی ڕێبازی دەرەوە سێرگێی لاگۆندینسکی، کە لە گەڵ ئەنستیتۆی ڕێبازی گشتی جیهانی لە بڕلێن کاردەکات، دەلێت کە ، لە سەر و بەندی دەنگۆکان، بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما دەبێت دیپڵۆماسی گشتی لە بەرچاو بگرێت.

لاگۆدینسکی

"پێم وایە بەڕێوەبەرایەتی یەکە دەبێت بە جیدی سەبارەت بە دیپلۆماسی گشتی بیربکاتەوە."

لە هەمان حاڵدا، ئەو ترسەکە ئاشکراکردنەکان بوی هەیە وتوویژەکانی لە پێشدای بازرگانی نێوان یەکیەتی ئوروپا و ئەمەریکا سەرنەکەوێت وێدەچێت کەم بووبێتەوە. ڕۆژی پێنج شەمە، سەرۆکی حکومەتی ئاڵمان ئانگێلا مێرکل و سەرۆک کۆماری فەڕانسە، فڕانسوا ئۆلاند، پەسندیان کرد کە دەست لە ئەو داوایانە هەڵبگرن وتووێژەکان وەدوابخرێن دوای ئەوەی ئەمەریکا پێشنیاری کرد سەبارەت بە دەنگۆکانی سیخوری کردن هاوکات لە توویژەکانی بازرگانی دا باسی لە سەر بکەن.
XS
SM
MD
LG