له عێراق چی ده‌گوزه‌رێت و پێداچونه‌وه به ڕه‌وشی عێراقدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆنفرانسه‌که‌ی نێوه‌ندی کارنیگی ئینداومێنت بوو له واشنتۆنی پایته‌خت.
ئاد مێلکه‌رت، نێردراوی پێشوی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق ، مارینا ئۆتاوی ، ئه‌ندامی باڵا له نێوه‌ندی کارنیگی ئینداومێنت ، هه‌روه‌ها کۆلۆنێڵ جۆیڵ ڕه‌یبۆرن له زانکۆی به‌رگری نیشتیمانی هه‌ریه‌ک دید و بۆچوونی خۆی خسته ڕوو له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق.
ئاد میلکه‌رت:
وڵاتانی دراوسێی عێراق له‌وانه کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ڵوێسته‌کانی له ناوچه‌که‌دا له‌سه‌ر مه‌سه‌له ده‌ره‌کی و ناوخۆییه‌کانیشی کاریگه‌رییان هه‌یه به‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراقه‌وه و به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و ڕۆڵه‌ی تورکیا ده‌یه‌وێت له ناوچه‌که‌دا بیگێڕێت.
مارینا ئۆتاوی:
شێوازی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردن له عێراقدا یه‌کێکه له گرفته هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که و وڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک عێراق پێویست ناکات له لایه‌ن حکومه‌تێکی نێوه‌ندیه‌وه به‌ڕێوه ببرێت و بڕیار بدا بۆ هه‌رێمه‌کان.
جۆیڵ ڕه‌یبۆرن:
له عێراقدا هێزێکی باڵا ده‌ستی نوێ هه‌یه پێیان ده‌ڵێم مالیکیه‌کان، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر عێراقیه‌کان ده‌یانگوت سه‌دامیه‌کان و ئه‌مانه وه‌هایان کردووه مالیکی ده‌سه‌ڵاتی خۆی پاوان بکات و هه‌نگاو به هه‌نگاو لایه‌نه‌کانی تر له په‌راوێز بنێت. مالیکی هه‌رگیز ڕێگه نادات که‌رکوک بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
به‌ڵێن ساڵح له کۆنفرانسه‌که‌ی نێوه‌ندی کارنیگی ئینداومێنت بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:46 خوله‌که.