کاربه‌ده‌ستان هه‌روادێو هیوابه‌ر ده‌به‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی زیندوماوی زیاتر له ژێر خاك و به‌رد له ئاکام داڕمان و هه‌ره‌س هێنانی حه‌رد له باکوری رۆژئاوای چین.
زیاتر له 10،000 سه‌رباز و کارمه‌ندانی به‌هاوارچون له‌شاروچکه‌ی ژوگو له ستانی گانسو له ناو قووڕو چه‌ڵپاو خه‌ریکی پشکنینه‌وه‌ی حه‌رده‌ن و به‌دوای زیندوماوان دا ده‌گه‌رێن، هه‌ر له‌وێ به‌لانی که‌م 700 که‌س مردوون له‌وه‌تای ده‌ست پێکرانی کاره‌ساته‌که له یه‌کشه‌مه وه.
1،042 که‌س بێ سه‌روشوێنن و 45،000 دانیشتوی تر گوازراونه‌ته‌وه که زۆربه‌یان تبت ره‌گه‌زه‌ن جوتیار و خاوه‌نی مه‌ڕو ماڵاتن.
که‌ش ناسان پێش بینیان کردووه له چه‌ند رۆژانی داهاتو بارانێکی زۆر ده‌باریت و ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری له ژوگو ئاڵۆز ده‌کات.