Accessibility links

دکتۆر فواد مه‌عسوم: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ ته‌نیا بێت مافی کاندیدکردنی سه‌ره‌ک وه‌زیری نییه‌

  • Balen Salih

دکتۆر فواد مه‌عسوم: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ ته‌نیا بێت مافی کاندیدکردنی سه‌ره‌ک وه‌زیری نییه‌

دکتۆر فواد مه‌عسوم: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ ته‌نیا بێت مافی کاندیدکردنی سه‌ره‌ک وه‌زیری نییه‌

دکتۆر فواد مه‌عسوم سه‌رۆکی کاتیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵیت تا ئێستا هیچ شتێک دیار نییه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌ یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی وڵاته‌که و ده‌شڵێت به‌ پله‌ی یه‌که‌م کێشه‌که‌ له‌سه‌ر دیاریکردن یان بوونی که‌سێکه‌ به‌ سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی عێراق.

له‌ لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ، سه‌رۆکی کاتیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ ناکۆکێش هه‌یه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌کاندا له‌سه‌ر پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری ، به‌ڵام لایه‌نه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی شیعه‌کان بڕیاریشیان داوه‌ که‌ نابێت ئه‌و پۆسته‌ بۆ لیستی ئه‌لعێراقیه‌ بێت.

سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌کانیش له‌ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی سیاسی عێراقدا دکتۆر فواد مه‌عسوم ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ تا ئێستا نه‌ کاندیدی یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ دیاره‌ و نه‌ ئه‌وه‌ش دیاره‌ مه‌رجه‌عیه‌ت به‌ چ ئاڕاسته‌یه‌کدا ده‌ڕوات.

هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاتیی په‌رله‌ماندا کردوه‌.

‌ ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 5:07 خوله‌که.‌

XS
SM
MD
LG