تورکیا هه‌روا خه‌ریکه هێزه‌کانی له‌سه‌ر سنوری کوردستانی عێراق کۆده‌کاته‌وه پێش هێرشی به‌زاندنی سنوری چاوه‌ڕێکراو به‌دژی سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که. به دواییانه، توند‌و تیژی له زیادی داوه نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و هێزه‌کانی حکومه‌ت.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و تورکیا که هاوپێه‌یانی سه‌ره‌کی بازرگانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه، موعته‌به‌ر شێروانی گفتوگۆی سازداوه له‌گه‌ڵ هانێس ئارتنز، توێژه‌ری پله‌ی دکتۆرا و وتارده‌ری یاریده‌ده‌ر له به‌شی توێژنه‌وه‌کانی نیژادی-سیاسی له زانکۆی ئێکسێتر له به‌ریتانیا که ده‌ڵێت له 30 ساڵی ڕابردو، ئه‌م شێوازه‌ی شه‌ڕی نێوان تورکیا و په‌که‌که‌مان بینیوه که په‌لاماری هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌دات و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌وێ که هیچ په‌یوه‌ندیان به شه‌ڕی په‌که‌که وتورکیاوه نیـیه زیانیان پـێـده‌که‌وێت.
ئارتنز كه شاره‌زایه له‌سه‌ر کورده‌کانی عێڕاق، په‌که‌که، تورکیا ده‌ڵێت بۆیه مرۆڤ ده‌بێت پرسیار بکات ئایا ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م کرداره سه‌ربازایانه‌ی له‌شکر و حکومه‌تی تورکیا لاوازکردن یانیش نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌که‌که‌یه؟ ئه‌و پێی وایه مه‌به‌سته‌که ئه‌وه نیـیه. ئارتنز ده‌ڵێت،" ئه‌م هێرشانه به هیچ شێوه‌یه‌ک له خزمه‌ت دۆزینه‌وه‌ێ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ کێشه‌ی کورد له باکوری کوردستان،تورکیادا نیـیه." ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت په‌که‌که‌ش به هێرشه‌کانی بیانو ده‌داته ده‌ست تورکیا ده‌ست له‌و هێرشانه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بدات و حکومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌تی له پاش ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیاتریش له مه‌ترسی ده‌که‌وێت.
ئارتنز ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌نه سه‌رکیـیه‌کان سوودیان له‌م باره وه‌رگرتووه. له لایه‌که‌وه تورکیا په‌که‌که وه‌ک کارتی گوشار بۆ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم به‌کار دێنێت له لای تره‌وه، حکومه‌تی هه‌رێمیش په‌که‌که وه‌ک کارت به کار دێنێت. ئه‌و ده‌ڵێت په‌که‌که‌ش له چیای قه‌ندیل دانیشتووه چونکه ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه و ژیانی مه‌ده‌نی ده‌ست پێ بکات، 'نفوزی' به‌سه‌ر سیاسه‌تی کورد له تورکیا و به‌سه‌ر تورکیا نامێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:30 خوله‌كه.